هه‌ولێر : هه‌ڵمه‌تی رشاندنی قوتابخانه‌كان ده‌ستی پێكرد

وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی خوێندن، هه‌ڵمه‌تی رشاندنی قوتابخانه‌كان به‌ ده‌رمانی دژه‌ ڤایرۆس له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت، پارەی پێویست بۆ دابینکردنی کەرەستە خۆپارێزیەکانی تەندروستی تەخانکراوە.

ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر لە هەڵمەتێكی هاوبەشدا رشاندنی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر بە دەرمان بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا دەستیپێكرد.

دلێر عه‌بدوڵڵا بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر رایگه‌یاند ، 220 قوتابخانەمان له‌ ناو شاری هه‌ولێر هه‌یه‌ کە بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە و به‌ مه‌به‌ستی خۆپارێزی لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها قوتابیانی پۆله‌كانی یەک و دوی بنەڕەتی لە به‌رواری 10/10 دەست بە خوێندن دەکەن .

گوتیشی، بۆ سەلامەتی گیانی ئەو قوتابیانە پێویستمان بە هەڵمەتی پاککردنەوە و رشاندن هەبو، ئەمڕۆش هەڵمەتێكی هاوبەش بۆ ئەو مەبەستە دەستیپێكرد. پارەی پێویست بۆ دابینکردنی کەرەستە خۆپارێزیەکانی تەندروستی تەخانکراوە.

Back to top button