سەرکرەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان :لاهور ئێستاش نەبۆتە ژمارە لە ناو حزبەکەی خۆی چ بگات بەوەی پارتی مامەڵەی لە گەڵ بکات

 

سەرکردەیەکی پارتی وەک وڵامێک بۆ تاقمێکی 16 ئۆکتۆبەر ڕایدەگەیەێت سیاسەتی پارتی لە گەڵ مۆئەسەسەیە نەک تاکە کەس ، بۆیەش ئەگەر هەندێک قسەی کرچ وکاڵ دەبیستین لەو تاقمەی 16 ئۆکتۆبەر  بۆمان گرینگ نییە .

ئەو وڵامە بۆ دەنگۆی بانگەشەیەکە کە گۆیا پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەڵ تاقمی 16 ئۆکتۆبەر و تایبەت لاهور جەنگی رێکەوتنێکیان پێک هێناوە لەسەر پێکهێنانی حکومەت و ڕایگەیاندووە لە ئەگەری پاشگەز بوونەوە هەڵویستی دەبێت .

وەک وڵامێکیش بۆ ئەو دەنگۆیانە هیوا گەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە سیاسەتی پارتی لە گەڵ یەکێتی لە روانگەی لاهور جەنگییەوە نییە ، بەڵکو وەک موئەسەسە لە گەڵ یەکێتی مامەڵەدەکات ، بۆیەش بە دنەدانی هەندێک کەس پارتی سیاسەتی فەرمی خۆی ناگۆڕێت و هەموو ئەو قسەوباسانەی کە دێنە ئاراوە گرینگی پێنادرێت .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی پەی وایە ، لاهور جەنگی ئێستاش لە ناو حزبەکەی خۆیدا ڕەقەمێک نییە تا پەی وابێت پارتی دەبێت لە گەڵ ئەو مامەلە بکات ، بۆیەش قسەکانی تۆزو بایە

هیوا گەیلانی هەروەها ئاماژە بەوە دەکات پارتی وەک لە مێژوودا دەرکەوتووە پابەندی بڕیار و ڕێکەوتنەکانی خۆیەتی و بە هەندێک دەنگۆ لە بڕیارەکانی پاشگەز نابێتەوە و قسەی تاقمێک و کەسێکی وەک لاهور بە هەند وەرناگرێت

Back to top button