سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی رانیە دەکات
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدا هەیە ، بۆ ڕاستەوخۆ چاودێریکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان سەردانی زۆرێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکات .
بە پێی هەمان سەرچاوەی زانیاری وا بڕیارە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم زووانە سەردانی شاری رانیە بکات و لە نزیکەوە چاودێری ئەو پرۆژە خزمەتگوازیانە بکات کە بۆ بەرژەوەندی هەمە لایەنەی هاووڵاتیان بڕیاری لە سەر دراوە