ئەمریکا گرینگی بە بووژانەوەی ئابووری و بازرگانی هەرێم کوردستان دەدات

 

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەولێر  لە گەڵ ژمارەیەک خاوەنکارو ئەندامانی ژووی بازرگانی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە

لەو کۆبوونەوەدا دەیڤد کۆپلی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پابەند بوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردنی بووژانەوەی ئابووری کوردستان و عێراق دووپات کردەوە .

لە بەشێک لە قسەکانیدا جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا با سلە بوونی نەرێنی گەندەڵی و بواری نائەمنی عێراق دەکات و پەی وایە ئەو دوو دیاردەیە هۆکاری سەرەکی داڕمانی ئابووری عێراقن .

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لە هەولێر، رۆب واڵەر، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا، باربرا ئابێڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا لەھەرێمی کوردستان، دووری ئەبوزەید راوێژکاری پەیوەندییە ئابورییەکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەری ھەشت کۆمپانیا و خاوەنکار بەشداربوون  و بە وردی چۆنیەتی گەشەکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵسەنگاندنی بۆ کرا .

هوکات دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاندەری ئەمریکییەکان بوو بۆ بەردەوامی جێبەجێکردنی سەدان پرۆژەی وەبەرهێنان کە پیشتر لە سەری ڕێککەوتوون و وەک ستراتیژی ژووری بازرگانی ئەمریکی و کوردستان وسەیان لە سەر کراوە

دەیڤد کۆپلی لە کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک خاوەنکاری هەرێمی کوردستان و ژووریی بازرگانی ئەمریکی لەھەولێر

Back to top button