رێواز فایق: هۆكاری نەبردنە ژوورەوەی دبەی ئاو بۆ ناو پەرلەمان ئاشكرا دەكات
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ( سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رێواز فایق) ئاشكرای دەكات، هۆكاری نەبردنە ژوورەوەی دەبەی ئاو بۆ ناو دانیشتنەكەی پەرلەمان لەكاتی میوانداری كردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی، دەلێت دوای بۆم روون بویەوە، كە بۆ ئەوە بوو نەوەك لەناو پەرلەمانی كوردستاندا فراكسیۆنەكان ببێتە شەریان و دەبەی ئاو لەیەكتر بگرن، دەلێت بۆ ئەوە نەبوو كە دبەی ئاو لە ئێمە بگرن، بەڵكو بۆ ئەوە بوو نەبێتە شەر و لەیەكتر نەگرن”.
هەروەها دەشلێت، هاتنی بەرێزان لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەرلەمانی كوردستان ئەركێكی یاسایی و سیاسی و ئەخڵاقی بوو، بەهەنگاوێكی گرینگ و تەندروست لەنێوان پەرلەمانی و حكومەت دا دەبینم و دەشلێت، پێویستە ئەو هەنگاوانە بەردەوام بێت، بۆ دروستكردنی متمانەیەكی بەهێز لەنێوان پەرلەمان و حكومەتدا”.
هەروها راشی گەیاند كە پەرلەمان و حكومەت لەدوو سەنگەر نین، بەڵكو لەیەك سەنگەرین و هەموومان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردستان كار دەكەین”.
لەبارەی مووچە و لێدوانێكی پێشووی دا رێواز فایق دەلێت”پێشتر ڕاستییەکم باسکرد زۆر زیانم پێگەیشت، ئەوکات باوەڕێکم بۆ دروست بوو کە خەڵک حەزی لە چەواشەکارییەکی کورتخایەنە کە بۆ ماوەیەکی کەم دڵی خۆش بکات و پێی خۆشترە، ڕاستییەکی ناوێت کە لە ئایندە دڵی ناخۆش بکات یان ڕەنگە ئومێدبەخشینێکی کورت خایەن کە بۆ ماوەیەکی کەم دڵی مرۆڤەکان خۆش بکات باشتربێت لە ڕاستییەک کە لە ئایندەیەکی دوورتردا تووشی نیگەرانیان بکات، دڵم ژان دەکات کە دۆخی خەڵک بەو جۆرەیە، بەڵام با حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی لەسەر موچە قسە بکات”.