یەكێتی مەلا بەختیار سزا دەدات
بەگوێرەی زانیاریەكان لەسەر راسپاردەی لاهور جەنگی لێژنەیەكی لێكۆلینەوە لەسەر مەلا بەختیار پێكدەهێنرێت، وابریاریشە لەسەر ئەو كتێبەی كە بڵاوی كردۆتەوە سزا بدرێت، دەستگیر بكرێت”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، بالی لاهور جەنگی لێژنەیەكیان بەناوی یەكێتی دروست كردووە و وابریارە مەلا بەختیار راپێچ بكەن و لێكۆلینەوەی لێ بكەن، پێشتر مەلا بەختیار رایگەیاندبوو كە بۆیە لە بری بیرەوەری بڵاو كردەوە چونكە ئەگەری هەیە بكوژرێت، لە دیمانەیەكیشدا گوتبووی كە ئەو زانیاریانەی كە بڵاوی كردۆتەوە كۆنن و نوێ نین”.
سەرچاوەكانی ناو یەكێتی باس لەوە دەكەن باڵی لاهور جەنگی داوا دەكەن دەستگیر بكرێت، لەناو یەكێتیش دا لەژێر ناوی لێكۆلینەوە داوایی سزادانی دەكەن، بەڵام سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە بۆ رێگری لە هەوڵەی لاهور جەنگی لێژنەیەك لەلایان بافل تاڵەبانی دانراوە، بۆ ئەوەی ئەو لێكلۆنەوە بكرێت، نەوەك ئەو ئاراستەیە بەڵایەكی تر دا بچێت”.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە بافل تاڵەبانی بۆ ئەوەی رێگری بكات لەوەی كە دۆخی یەكێتی بەتەواوی تێكبچێت لەژێر هەوڵەكانی لاهور جەنگی لێژنەیەكی پێكهێناوە كە پێكهاتووە لە دلێری سەید مەجید و بافل تاڵەبانی خۆی و رەفعەت عەبدولڵا)
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان وابریارە رۆژی چوارشەممە ئەو لێژنەیەك بۆ لێكۆلینەوەكە مەلا بەختیار بانگ بكەن، سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن هۆكاری دروست كردنی ئەو لێژنەیە لەلایان بافل تاڵەبانی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە مەترسی هەبوو كە باڵی لاهور جەنگی دوای لێكۆلینەوە مەلا بەختیار ببنە بەردەم ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەزۆرینەی لاهور جەنگی لە یەكێتی دەربكرێت و پاشان دەستگیر بكرێت، بۆیە ئەو هەوڵە راگیراوە”.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن لە ئەگەری ئەوەی كە باڵی لاهور جەنگی كە ئەو پیلانە بەرامبەر مەلا بەختیار دا جێبەجێ بكەن مەلا بەختیاریش گوتوویەتی كە كۆمەڵێك نهێنی تری لەبەردەست دایە ئاشكرا دەكات بۆیە ترس لەوە هەیە كە ئەوەش ببێتە هۆكاری فەوزایەكی تر لەناو یەكێتی دا”.
باڵی لاهور جەنگی زەختێكی زۆر لەو لێژنەیە دەكەن كە بافل تاڵەبانی پێكهێناوە بۆ لێكۆلینەوە لە مەلا بەختیار بۆ ئەوەی بەبێ سزادان لێكۆلینەوەكە كۆتایی پێ نەهێنێت، وە ئەگەری زۆریش هەیە مەلا بەختیار لە ئەندامیەتی مەكتەبی سیاسی دا سڕ بكرێت”.