لە سەر ڕاسپاردەی حکومەت ، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێ شارەوانی هەولێر دیاری کران
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/10/qalbi-nwe-42.jpg)
لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و پارێزگاری هەولێر ، ئەمڕۆ پێنجشەممە . لە دوای 18 ساڵ ستافێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنی شارەوانی شاری هەولێر دیاری کرا و وەک یەکەم شاریش بوو بۆ هەنگاونان لەم بوارەدا
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر لە سەر راسپاردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە ، لە هەڵبژرادنی ستافی نوێی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر ، نوێنەرانی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەری ، سەندیکا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش تەیدا بەشدارن بۆ ئەوەی ببنە دەنگی هاووڵاتیان بۆ ڕایی کردنی باشتر بەرێوەبردنی شار .
لە دوای کۆبوونەوەکە ، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ بەرچاو روونی هاووڵاتیان بەرێوە چوو کە تەیدا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی نوێی شارەوانی هەولێر تەیدا بەشدار بوون
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەدا بەڵێن درا بە زووتریی کات لە شار و شارۆچکەکانی تریش ئەم ڕاسپاردەیە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی پردی پێوندی هاووڵاتیان و ئەنجوومەنی شارەوانی ، ڕاستەوخۆ بڕیار دەر بێت بۆ خزمەتی زیاتری شارەکان لە رووی خزمەتگوزارییەوە .
لەم کۆبوونەوەدا هەولێر وەک یەکەم شار بۆ ئەو ئاڵ و گۆڕە توانی 70٪ ئەنجوومەنەکەی پێک بێنیت لە بەرێوەبەری گشتی و بەرپرسی یەکەمی فەرمانگەکان