لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەراندا دەکرێت

 

بە پێی بایۆمەتری  پێداچوونەوە بە دۆسیەی زیاتر لە 200 هەزار کەس دەکرێت .

عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات بە پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەران سەرەتای هەفتەی داهاتووە ، راپۆرتی چالاکییەکان لە پێنا و پرۆسەی چاکسازیدا ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت .

وەک سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئاماژەی پێداوە ئەو ڕاپۆرتەی وا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت  بۆ بەرچاوروونی زیاتری پەرلەمانتارانە لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی .

لە کۆتاییدا عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ ئاشکرای دەکات تا ئێستا لە کۆی یەک ملیۆن و دووسەت هەزار دۆسیە پێداچوونەوە بە دۆسیەی زیاتر لە  200هەزار فەرمانبەر کراوە  و تێبنی وردیان لە سەر دۆسیەکان خستۆتە ڕوو

Back to top button