ئیسرائیل و ئیمارات بەردەوامن لە ھاوكاری

سارا ئەلئەمیری وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ وەزیری زانست و تەکنەلۆژیای ئیسرائیل دا گفتوگۆی لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەش ساز دا .
سارا ئەلئەمیری لە تویتێکدا گوتی ئەو گفتوگۆیانە هەوڵ و دەرهاوێشتێکیان بۆ پێشخستنی توێژینەوە و پەرەپێدان و بەرهەمەکان، بە دوای ئەوە دا بوون کە پێویستیەکانی کەرتی پیشەسازی دابین بکەن و پشت بەستن بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو زیاتر بکەن .
لە کۆبونەوەکەدا باسیان لە ڕێگاکانی هاوکاری کردن لە کەرتی بۆشایی ئاسماندا کرد
ڕۆژی سێشەممە لە بەرلین لە نێوان شێخ عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات و گابی ئەشکەنازی هاوتا ئیسرائیلییەکەی و هێیکۆی ئەڵمانی قسە و باس لەسەر ھاوكاری تەكنۆلۆژی كرا