مەلا بەختیار لەگەڵ نزیک بەنەوەی سڵڕۆژی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی گەورەترین خیانەت لە مێژووی کورد خیانەتی ١٦-ی ئۆکتۆبەر کە بەهۆیەوە کەرکووک و ٪٥١ خاکی کوردستان کەوتە ژێر دەستی خیانەتکاران مەلا بەختیار پەیامێک بڵاو دەکاتەوە.

مەلابەختیار جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسووک نوسیوویەتی ؛سڵاوتان لێ بێت، ھیوادارم ھەموولایەك باش بن. ئەم پارچە شیعرەی خوارەوەتان پێشكەش بێت. لەئێستاوە، بەھیوای جومعەیەكی پڕ لەكامەرانی لەگەڵ كەس و كارتان.

….

لە نیشتیمانی مندا، گوڵفرۆش شەهید دەبێ
سەوزە فرۆش دەگیرێ
بەقاڵ بریندار دەکرێ
لە نیشتیمانی مندا تەواوی فرۆشیارەکان بە ئامانج دەگیرێن
تەنها نیشتیمان فرۆشەکان نەبێ
ئەوان لە ئاسودەیی و خۆشگوزەرانیدا خۆشبەختن.

مەحمود دەروێش

رۆژنامەنووسێکیش دەنوسێت پەیامەکەی مەلابەختیار بۆ رەخنەگرتنە لە خیانەتی ١٦-ی ئۆکتۆبەری حزبەکەی.

Back to top button