بەڕێوەبەری ئاسایشی گومرگی سەرزێڕ لە ئامێدی لە لایەن ژمارەیەک چەکدار تەقەی لێکراو شەهید کرا
بەڕێوەبەری ئاسایشی گومرگی سەرزێر لە سنوری قەزای ئامێدی لە لایەن چەند چەکدارێک تەقەی لێکراو گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک کەمێک لەمەو بەر غازی ئالیخان بەڕێوەبەری گومرگی سەر زێر لە گوندی نیگدادا لە سنوری ناحیەی کانی ماس تەقەی لێکراو شەهید بوو
سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک ئاشکرای کرد کە چەکدارەکان نەناسراون و پێشتر هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نەبووە