كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌رگری عێراق له باره‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راوه‌ستان، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك کوبونەوەکان دەسپیدەکەنەوە گرنگترین ئەو خاڵانەی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، بریتین لە:
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك له كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خالێك ده‌كرێته‌وه له وانه دروستکردنی ھەماھەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەکانی دیالە، کەرکووک و نەینەواو پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لەنێوان ئەو دوو هێزەدا هەیە. وه پێک‌ھێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان.
-سه‌رچاوه‌یی زانیاریه‌كان ئاشكراشی كرد كه دانانی بازگەی هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دەروازەی شارەکانی کەرکووک، دیالە و نەینەوا. و پێک‌ھێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان. خالێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت
شایه‌نی باسه ساڵی 2019 دانوستاندن لەنێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان دەستیپێکرد بە ئامانجی کاری پێکەوەیی، دواتر بەغدا بە بیانووی خۆپێشاندانەکانی عێراق، گفتوگۆکانی راگرت، لە مانگی تەممووزی ئەمساڵ دانوستاندنەکان دەستیان پێکردە