رێبەر ئەحمەد سبەی سەردانی بەغدا دەکەین بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی پرسی شنگال و دەورووبەری
دوای ئاسای بوونەوەی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بڕیارە سبەی شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی پرسی شنگال و دەورووبەری.
لەو بارەیەوە رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێکدا رایگه‌یاند، سبه‌ی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال و رێككه‌وتن له باره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه.هەروەها وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند سبه‌ی ده‌چێته به‌غدا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی له باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال.
شایەنی باسە دوای خیانەتی یەکێتی لە (16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017) شنگاڵ به هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌مواردا گوزه‌ر ده‌كات و به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌دا له سنووری هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه و هێشتا دۆخی ناوچه‌كه‌یان یارمه‌تیده‌ر نه‌بووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.