ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ غازی ساڵح، بەڕێوەبەری ئاسایشی گومرگی سەرزێڕێ کوژرا، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، “بە دەستی رەشی تیرۆریستان شەهید کرا و ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێ کرابوو”.
دەقی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:

 

بە داخێکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەشەممە 2020/10/8 کاتژمێر 5:30 ، غازی ساڵح ئالیخان بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری بالا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی ڕەشی تیرۆریستان شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو . ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵانی دەکەین . بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
2020/10/8

Back to top button