له ئه‌مریكا هه‌ولێكی كوده‌تا شكستی پێهێنرا

دوای ئه‌وه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ناوچه‌یه‌ك و 13 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد، سه‌رچاه‌ویه‌ك له ئێف بی ئای ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه ئامانج به ده‌ستگیر كردنی ئه‌و كه‌سانه تۆمه‌تبارن به هه‌وڵدات بۆ كوده‌تا بەسەر حکومەتی خۆجێیی ویلایەتی میشیگەن و رفاندنی گرێچن ویتمەر، حاکمی ویلایەتەکە.
میدیاكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه كه بەپێی زانیارییەکانی ریچارد تراسک، ئەفسەری تایبەتی ئێف بی ئای، لە چوارچێوەی پیلانەکەدا، هەوڵی گەیشتن بە گرووپێکی چەکدار دراوە.كه ئامانجیان ئه‌نجامدانی كوده‌تا بووه له ویڵایه‌تی مه‌شیگانی ئه‌مریكا.
دەینا نەسڵ، داواکاری گشتیی میشیگان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، پێشتریش مه‌ترسی زۆر له سه‌ر گیانی دادوه‌ران و جێبه‌جێكارانی یاسا هه‌بوو له مه‌شیگان به‌ڵام دواتر مه‌ترسیه‌كان گه‌وره‌تر بوون و بۆ سه‌ر گیانی خه‌لكی ئاسایی و به‌رپرسانی حكومه‌ت.
هه‌ر له باره‌ی كوده‌تا چیه‌كان ئەندرو بیرج، داواکاری گشتیی ئەمریکا دەڵێت، شەش لەو 13 کەسەی دەستگیرکراون ناویان ئادەم فۆکس، باری کرۆفت، تی گاربین، کالیب فرانکس، دانیاڵ هاریس و براندۆن کاسیرتایە، پێدەچێت سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا بسەپێنرێت ئەگەر تۆمەتەکانیان بەسەردا ساخ ببێتەوە.
حاکمی میشیگان سەر بە پارتی دیموکراتەکانە و بەردەوام لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە رەخنەی لێدەگیرێت، یەکێک لە رەخنەکان لە هەوڵەکانیەتی بۆ سەپاندنی یاسای دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی لە ویلایەتەکەی.