سزا نوێ یەکانی ئەمریکا پشتی ئێران دەشکێنێت
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه ، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری سه‌پاندنی سزای زیاتری به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ركردووه، ئه‌م گه‌ڕه‌ی سزاكانیش به دیارییكراوی له‌سه‌ر كه‌رتی دارایی ئێران ده‌بێ و پێشتر هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی ئێران هۆشداریان له سه‌پاندنی ئه‌و سزایه‌دا، چونكه زیانی زۆر به‌ر بانكه‌كانی ئه‌وروپایش ده‌كه‌وێت.
ڕۆژنامه‌كه له زاری سێ به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكییه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ڕێوشوێنی ته‌واو گیراونه‌ته‌به‌ر و بڕیاره‌كه چه‌ند بانكێكی ئێرانی ده‌خاته ژێر سزاكانه‌وه، كه تا ئێسته هیچ سزایه‌كیان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنراوه، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا پێشتر به نیگه‌رانییه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، چونكه هیچ كه‌ناڵێكی كۆمه‌ككردنی ئێران ناهێلێته‌وه، له ڕووی مرۆیی و خۆراك و ده‌رمانه‌وه، له كاتێكدا ئێسته وڵاته‌كه شه‌پۆلی كۆرۆنای تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی تووشبووانیش ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
تا ئێستا به ڕوونی واده‌ی ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه به فه‌رمی دیار نییه، هه‌رچه‌نده به‌شێك له به‌رپرسان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه تره‌مپ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیاره‌كه به فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
له‌باره‌ی كاریگه‌ری ئه‌و بڕیاره بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌كی مرۆیی به ئێران، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پلانیان بۆ ئه‌وه داڕشتووه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیارییكراو له مامه‌ڵه‌كردن و ناردنی خۆراك و ده‌رمان بۆ ئێران ده‌به‌خشرێن، به‌ڵام له ژێر چاودێری توندا ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی جیا له هاوكارییه مرۆییه‌كان هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی تر له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌كه‌ن