ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی هەڵدەوەشێتەوە، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەن هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوە دەکەن

 

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو لە لایەن سەرکردایەتی یەکێتی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی پەراوێزخرا،  چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی  هەرەشەی
دەستلەكاركێشانەوە دەكەن

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک هەریەکە لە كۆسرەت رەسوڵ و 5 ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتەكانیان تەشریفاتییە نوسراوی دەستلەكاركێشانەوەیان ئامادە كردوە و ئەگەر سەركردایەتی حیزبەكە مافی ڤیتۆیان پێ‌ نەدات لە بڕیارە چارەنوسازەكاندا و دەسەڵاتەکانیان پرۆتۆکۆلی بێت ئەوا بە كۆمەڵ دەستلەكاردەكێشنەوە و دەستبەرداری پۆستەكانیان دەبن.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە گوتیشی پێشتر چەند ئەندامێکی  ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نامەی دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە کۆسرەت رەسولکردووە.

 

 

Back to top button