سوودێكی سەیری ماست دۆزرایەوە
هەر چەند لە دێرزەمانەوە پسپۆڕان و زانایان سوودە تەندروستییەكانی خواردنی ماستیان ئاشكرا كردووە، بەڵام بەم دواییانە پزیشكانی وڵاتی ژاپۆن، لە تازەترین توێژینەوەكاندا بە ئاكامێكی تر گەیشتوون، ئەوان پێیان وایە، خواردنی ماست لە روویەكی ترەوە سووێكی جیاوازی هەیەو هەر كەس رۆژانە سوود لە خواردنی ماست وەربگرێ، ئەوا ددانەكانی تەندرووست دەبن و لەداهاتوودا پووك نابن و تووشی كێشەی تر نابێت.
ترشی لاكتیك مادەیەكی خۆراكی جیاوازە، كە لە ماستدا بە ڕێژەیەكی فراوان هەیەو ئەم ترشە كاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی ددانەكان دروست دەكات.