له‌ سلێمانی نرخێكی به‌رز بۆ كاره‌بای مۆلیده‌ دیاری ده‌كرێت

خواكوڕك

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی نرخی پێدانی‌ كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانی بۆ مانگی یه‌ك‌ ده‌ستنیشان كرد و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر ئه‌مپیرێك بڕی یازده‌ هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ دوازده‌ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار وه‌رده‌گیرێت.

به‌پێی راگه‌یانراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی، هۆكاری ئه‌م نرخه‌ی كاره‌با بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، كه‌ ده‌بێت بۆ مانگی داهاتو مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان له‌ سەعات (2)ی پاشنیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و كاربكه‌ن و كاره‌با به‌ هاوڵاتیان بده‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌ش هاتووه‌، كه‌ ده‌بێت هه‌مو خاوه‌ن مۆلیده‌كان پسوڵه‌ی نرخی مانگانه‌ی ئه‌مپێری كاره‌با له‌ ته‌نیشت مۆلیده‌كانیان هه‌ڵبواسن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بزانن پاره‌ی مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانیان چه‌نده‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ن ئه‌وا بڕی (100) هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێن.

Back to top button