کەشناسی ھەرێم : بارانبارین دەستپێدەکات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.

كه‌شناسی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ هاتووه‌: هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 30، سلێمانی 27، دهۆك 30، كه‌ركوك 35 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، ئاسمان ساماڵ بۆ په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت‌.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ هاتووه‌: هه‌ولێر 29، سلێمانی 26، دهۆك 29، كه‌ركوك 34 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

Back to top button