پەرلەمانتارێكی عێراق: بۆ هیچ دەسەڵاتدارێكی عەرەبی نیە بەناوی كورد باسی پرسی سەربەخۆی بكات

خواكورك
دوای ئەوەی نوری مالیكی رۆژی یەكشەممە رایگەیاند، كە بەشێك لە گەلی كوردستان سەربەخۆیی و جیابوونەوەی لە عێراق ناوێت, ژنە پەرلەمانتارێكی عێراقی رایدەگەیەنێت، چەند لایەنێكی كوردی رێگایان بۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق خۆشكرد بۆ قسەكردن لە پرسی سەربەخۆیی كوردستان.

ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی لەو بارەیەوە دەڵێت، كورد خۆی ئەندامی لە حكومەت و نوێنەری لە پەرلەمانی عێراق ھەیە, بۆ ھیچ لایەنێك و دەسەڵاتدارێكی عەرەب نییە بەناوی ھاووڵاتییانی كوردستانەوە باسی پرسی سەربەخۆیی كوردستان بكات, بۆیە پێویستە هەموو بەپرسانی عێراقی، پێش ئەوەی باسی سەربەخۆیی كوردستان و مافی گەلی كوردستان بكەن، سەرەتا دەستووری عێراق و دیباجەی دەستوورەكە بخوێننەوە“
ئەشواق جاف گوتیشی, ئێمە بە پێی دەستور ماملەیان لەگەڵ دەكەین لە دەستووری عێراقدا هاتووە، كە عێراق وڵاتێكی فیدڕالییە و پێویستە مافە سیاسیی و ئابوورییەكانی گەلی كوردستان بپارێزرێت و لە دیباجەكەشدا هاتووە، پابەندبوون بەو دەستوورە، گەرەنتی بە یەكپارچەیی مانەوەی عێراق دەكات.
ئەوژنە پەرلەمانتارە پێیوایە چەند لایەنێك، كە ”روون و ئاشكرایە كێن؟“، رێگایان بۆ نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و جیگری ئێستای سەرۆك كۆمار خۆش كردووە تا بە ناوی گەلی كوردستانەوە لێدوان بدات.
شایەنی باسە ئەم گوتەیەی مالیكی لەكاتێك دایە، كە لە رافراندۆمێكی نافەرمیدا لە ساڵی 2005، زیاتر لە %98ـی هاووڵاتییانی كوردستانی باشوور داوای جیابوونەوە لە عێراق و راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستانیان كرد.

Back to top button