مهاباد قەرەداغی ماڵئاوایی ژیان کرد

 

مهاباد قەرەداغی ئەندامی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد .

خاتوو مهاباد قەرەداغی له‌ بوارەکانی  میدیایی، شیعر، ئه‌ده‌ب، پرسه‌كانی توندوتیژی، مافی ئافره‌تان، كاری كردووه‌ و چه‌ندین به‌رهه‌می چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

“مهاباد قه‌ره‌داغی، له‌دایكبووی (1966)لە  شارۆچكه‌ی “كفری” له‌ باشووری كوردستان ،  یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ شیعری خۆی له‌ (1980) بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. له‌ نێوان ساڵانی (1980 – 1981) له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

کۆتاکارەکانیشی سەرنووسەری وەرز نامەی شیکار بووە

Back to top button