حەشدی شەعبی پاشەکشەیان پێدەکرێت و پێشمەرگە لە شوێنەکانیان جێگیر دەکرێت
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، حەشدی شەعبی پاشەکشەیان پێدەکرێت و هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شوێنی ئەوان جێگیر دەبن .
وەک هەمان سەرچاوە ئاماژەی پێداوە ئەو بڕیارە لە بەغداوەو دەرچووەو هەر ئێستا لە ناوچەکانی ( نەینەوا ) ئەو بڕیارە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوەو هێزەکانی حەشد لە پاشەکشێ دان .
دوایین زانیاری لەبارەی ئەو بڕیارەوە ، دەگەرێتەوە بۆ ئەو هێرشە مووشەکییەکی کراوەتە سەر هەولێر ، بۆیەش حکومەتی عێراق لە رێگەی هاوپەیماننان و هەرێمی کوردستانەوە ناچار کراوە ئەو بڕیارە بدات ، دەنا وەک سەرکردایەتی سیاسی و سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو لە ئەگەری دووپاتەی هێرشی لەمجۆرە ، کوردستان وڵامی گورچووبڕی بۆ ئەو هیزانە دەبێت