پرسیار دەکرێت ئەو یاریگایەی لاهور جەنگی دروستی دەکات پارەکەی لە کوێوە دەستکەوتووە
لە دوای ئەوەی لاهور جەنگی بانگەشەی دروست کردنی یاریگایەک دەکات لە سلێمانی کە بڕی 12 ملیۆن دۆلار تێچووی دەبێت حاکم شیخ لەتیف ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە سەر پشکی پارێزگای سلێمانی پرسیارێک ئاراستەی لاهور 16 و ڕای گشتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات .
حاكم شێخ لەتیف ، لە نووسیننێکدا لەمبارەوە دەریدەبڕێت لە کتێکدا کە خەڵکی سلێمانی بە دەست حزبەکەی لاهوورەوە دەناڵێنێت لە نەبوونی خزمەتگوزاری و داهاتی رۆژانەوە ، ئەو 12 ملیۆن دۆلارە لە کام سەرچاوەی داهاتەوە بۆ دروستکردنی یاریگایەک تەرخان کراوە ، ئەویش نە ک لە رێگەی حزبەوە بەڵکو لە رێگەی لاهور جەنگییەوە .
هاوکات حاکم شێخ لەتیف هەر لەو نووسینەدا ئاماژە بە هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکات کە لەو کاتە هەستیارەدا کە زۆر کەس بۆ نانی رۆژانە داماوە لە پارێزگای سلێمانی ، هاوسەرۆکانی یەکێتی لەکوێوە پارەیان دەست دەکەوێت و هەفتانە مزگێنی پرۆژەی نوێ دەدەن .
لە بەشێکی دیکەدا ئاماژە بەوە کراوە ( یاریگای نەورۆز ) زەوییەکەی موڵکی گشتییە یان تایبەت ، ئەگەر بزنسەو دەستکەوتی بازرگانی تایبەتە بۆ بە ناوی خۆتان تۆماری دەکەن ؟
لە کۆتاییدا حاکم شێخ لەتیف هۆشداری دەدات و دەنووسێت بەو کارانە ناتوانن دڵی خەڵی سلێمانی بدەنەوە ، لە هەر ئەگەرێکدا ڕاپەڕینی جەماوەری سلێمانی نیشانی دەدات چۆن وڵامتان دەدەنەوە