لە سلێمانی گرووپێکی سەر بە لاهور جەنگی تەقە لە هۆتێل های کریست دەکەن و هەڕەشەی کوشتنیش لە خاوەنی هۆتێلەکە دەکەن

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو گرووپێکی چەکدار چەند جارێک لە نێو هاووڵاتیان و شوێنە گشتیەکانی سلێمانی تەقەیان بەسەر هاووڵاتیان کرد کەمێک بەر لە ئێستا گرووپەکە دەرکەوتەوە.

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک لە شاری سلێمانی گرووپێکی چەکدار تەقەیان لە هۆتێل های کریستی سلێمانی کرد و بەرەو شوێنێکی نادیار چوون.

 

سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک ئاشکراشی کردووە کە ئەو چەکدارانە نزیک بوونە لە لاهور جەنگی و پێشتر داوای بڕەپارەیەکی زۆریان لە خاوەنی هۆتێلەکە کردووە بۆ ئەوەی بە ناوی لاهور جەنگی یاریگایەک لە نزیک پیرە مەگررون دروست بکەن بەڵام خاوەنی هۆتێلەکە رایگەیاندووە کە ناتوانێت ئەو بڕەپارەیە بدات بۆیە ئەمشەو هێزێکی چەکدار چونەتە سەر هۆتێلەکە، بەڵام خاوەنی هۆتێلەکە لەوێ نەبوەو دواتر تەقەیان لە هۆتێلەکە کردووە و زیانێکی زۆریان بە هۆتێلەکە گەیاندووە.

 

 

Back to top button