ئازەربایجان ھەڕەشە دەكات

 

ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان ڕۆژی هەینی گوتی وڵاتەکەی ” دوایین چانسی ” بە ئەرمەنستان داوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی لەسەر ناگۆرنۆ – کاراباخ کە لە درەنگانی مانگی ئەیلولەوە لە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوولادا سەری هەڵدا .

ئەم گوتانەی عەلیێڤ هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانەکان ی سەر ململانێی ناگۆرنۆ – کاراباخ لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا و ، گەورەبوونی شەڕ لەسەر زەوی .
ھاوكات گوتی «ئێمە دەرفەتێک بە ئەرمەنستان دەبەخشین کە بەشێوەیەکی ئاشتیانە ئاڵۆزییەکان چارەسەر بکەن….و ڕایگەیاند “هەرچۆنێک بێت دەگەڕینەوە بۆ ناوچەکەمان ئەوە دوا دەرفەتە بۆ ئەرمینیا

Back to top button