سفری پاش فاریزە حسابی لەسەر ناکرێ

چاودێرێک

وەک خۆتان دەڵێن”كەس باوەڕ بەو ئەفسانە ناوەڕۆك بۆشانە ناكات” ئەی خێرە بەو پشوو سوارییە، هەر لە راونراوی هەڵاتووی دەستی دادگا دەچن، کەوتوونەتە پاساو هێنانەوە، کە گوایە کابرای خاکفرۆش و سەردەستەی مافیاکانی زۆن “هاوسەرۆکە” یا خۆشتان دەزانن ئەوە نییە و شایەنی ئەوە نییە، بۆیە لەسەر ریتمی پەندە باوەکەی کوردەواری هانا بۆ “پەڕۆ” دەبەن. هەقم نییە ئاخۆ بە هۆی تەشەنەسەندنی پەتای “کۆرۆنای ناشەرعیەت” پشووتان سوارتر دەبێ، پێویستە ئەوەشتان لەکن روون بێت، هەرچی بکەن، جادووشی لەسەر بگرنەوە، سفری پاش فاریزە نابێ بە ژمارە و حسابی لەسەر ناکرێ.

Back to top button