هێزە ئەمنیەکان لە بەغدا کەوتنە حالەتی ئامادەباشی و ئەگەری کودەتا لە عێراق هەیە
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو ناکۆکیەکانی نێوان لایەن سیاسیەکانی عێراق قولبوویەوە، دەنگێکی ریکۆرد کراوی نوری مالکیش بڵاو بویەوە کە باس لە روخانی حکومەتەکەی کازمی دەکات، ئەمشەو هێزەکانی ناوخۆی عێراق کەوتنە حالەتی ئامادەباشی.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک هێزە ئەمنیەکانی عێراق کەوتوونەتە حالەتی ئامادەباشی و لە چەند شوێنێک بازگە داندراون ئۆتۆمبێل دەپشکنن.
ئەگەرچی گوتەبێژی هێزە چەکدارەکان ئەو دەنگۆیانەو دەنگۆی بڵاوە پێکردنی هێزی چەکداری رەتکردەوە، بەڵام سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک ئاشکرای کرد ئەگەری کودەتا هۆکاری بڵاوە پێکردنی هێزەکان بووەو لە ئێستادا بە هەزاران چەکدار لە شەقامەکانی بەغدا بڵاوەیان پێکراوە