پەیەدە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پەدەكەسەی رفاند

خواكوڕك
پەیەدە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی زۆرە مڵێ‌ لە رۆژئاوای كوردستان, بۆیە بەردەوامی لە رفاند‌و گرتنی ئەندامان‌و لایەنگران‌و سەركردەكانی پارتەكوردیەكانی دیكەی رۆژ ئاوا, لە دواهەمین كردەی رفاندن لە گركێلەكێ‌ ئاسایشی پەیەدە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ( پەدەكەسە) دەڕفێنێت.
هەر لەو بارەیەوە (خالید عەلی) بەرپرسی نووسینگەی ئەنەكەسە لە ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد:” ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسایشی پەیەدە لە گوندی كورتبانی سەر بە شاری گركێلەكێ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان -سوریا (عەبدولكەریم محەممەد) كە بە (ئەبو لوقمان) ناسراوە دەستگیر كردووە، هەڵبەت بەبێ ئەوەی ھیچ ھۆكارێك ھەبێت بۆ دەسگیركردنەكەی.”
بەرپرسی نووسینگەی ئەنەكەسە لە ھەرێمی كوردستان گوتیشی، ”پەیەدە ئەو سەركردەیەی ئێمەی وەكو ئەوانەی پێشووتر بەبێ ھۆكار دەستگیر كردووە، تاكەھۆكاری زانراو ئەوەیە لەسەر بیروڕای سیاسییە، ئەگەرنا ھیچ تاوانێكی ئەنجام نەداوە.”
شایەنی باسە, مانگی شەشی پارساڵ (عەبدولكەریم محەممەد) لەلایەن ئاسایشی پەیەدە دەستگیر كراوە، بەڵام دواتر ئازاد كراوە.

Back to top button