یهناوبژیوانی رووسیا، ئازەربایجان و ئەرمینیا رێكهوتن
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەرباینجان راگیراوە و ئاگربەستی نێوانیان راگەیەنراوە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا ئاشکرایکرد، دوای چهندین کاتژمێر گفتوگۆكردن له مۆسكۆی پایتهخت، بهناوبژیوانی روسیا، وەزیرانی دەرەوەی ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر ئاگربەستی نێوانیان رێکەوتن.
ئاماژەی بەوەشکردوە،هەردوو لایەنی شەڕکەری ئەرمینیا و ئازەربایجان لە کاتژێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، کردە سەربازییەکان دژ بەیەکتری رادەگرن، هەروەها دەستدەکەن بە گۆڕینەوەی دیلەکان و تەرمی کوژراوەکان.
ماوەی مانگێکە لەهەرێمی قەرەباغ شەڕ لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستیپێکردووهو بهوهۆیهوه سهدان كوژراو و برینداری لێكهوتووهتهوه.