کاتی کاراکردنی سیستەمی زانکۆلاین ئاشكرا کرا ، لیینکەکەی لەهەواڵدا بکەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر (12) سیستەمی زانکۆ لاین بۆ خوێندکارانی قۆناغی (12)ی ئامادەیی کارادەکرێت.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەداوە، پرۆسەی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی (12)ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، دەستپێدەکات و لە کاتژمێر (12)ی ئەمڕۆوە زانکۆلاین بۆ ماوەی (10) رۆژ بۆ دەرچوانی (12)ی ئامادەیی دەکەوێتەکار، خوێندکاران دەتوانن فۆرمی وەرگرتن پڕبکەنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ خوێندنی تایبەتیش، زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەتوانن فۆڕم بەسەر خوازیاران لەخوێندنی تایبەت دابەش بکەن.
لە راگەیەنراوکەدا هاتووە، “سەبارەت بەپلانى وەرگرتن بۆ خوێندنى ئەمساڵ بەهەر سێ سیستەمى خوێندنى (گشتى، پارالێڵ، ئێواران)، لە زانکۆ حکومیەکان بریتییە لە (54537) کورسى، کە بۆ یەکەمجارە لە مێژوى وەرگرتن لەهەرێمى کوردستان پلانى وەرگرتن بگاتە ئەو ژمارەیە، هاوکات پلانى داواکراوى زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان بریتیە لە (27630)کورسى خوێندن.
هێمای بۆ ئهوهیش كردووه، كه قوتابییان له ڕێی ماڵپهڕی www.regayyanko.com تا ڕێككهوتنی 19ی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهر سهعات 12ی شهو خۆیان تۆمار بكهن و داواكاری بۆ وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكانی ههرێمی كوردستان پێشكهش بكهن و فۆرمی تایبهت له نێو سیستهمی زانكۆلاین پڕ بكهنهوه.