د. سامان بەرزنجی : پێویستە رێکارەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا توندبکرێنەوە

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و زستان و تەشەنکردنی کۆرۆنا، پێویست دەکات رێکارەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توندتر بکرێن.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی سەردانێکیدا بۆ تەندروستی شەقڵاو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژانە پێنج بۆ شەش هەزار پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت،ژمارەکان رو لەهەڵکشانە.

گوتیشی، لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لەگەڵ پارێزگاری سەرجەم شارەکان کۆدەبێتەوە، بۆ پێداچونەوە بەو رێکار و رێنماییانەی بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسەکە گیراونەتەبەر.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و سەرما و هەڵکشانی ژمارەی توشبووان پێویست دەکات، رێکارەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توندتر بکرێنەوە، بەتایبەت لەسەر ئاستی تاکەکەسی.

Back to top button