خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد

لەسەرجەم قوتابخانەكان خوێندن دەستی پێكردەوە و قوتابیانی پۆلی یەك و دوو بە پابەندبوون بە ڕێنوێنییە تەندروستییەكان گەڕانەوە قوتابخانە.
ئەمڕۆ شەممه، لە قوتابخانەكان قوتابیانی پۆلی یەك و دوو گەڕانەوە ناو هۆڵەكانی خوێندن و خوێندن جارێكی تر لە قوتابخانەكان بە پابەندبوون بەڕێنوێنییە تەندروستییەكان دەستی پێكردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە بڕیارە ئەمڕۆ پڕۆسەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە، كە خوێندنی ئەلیكترۆنییە لە قوتابخانە حكومییەكان و لە چەند قوتابخانەیەكی نا حكومیش خوێندنی ئەمساڵ ئۆنلاین دەبێت.
وەزارەتی پەروەردە روونیكردووەتەوە، قۆناغی 1 و 2ی بنەڕەتی لە گشت قوتابخانە بنەرەتیەکانی حکومی و ناحکومی لەناو پۆل بەڕێنمایی خۆپارێزیی و بەستنی ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان دەوام دەستپێدەکەن. قۆناغی سێیەمی بنەرەتی تا یازدەی ئامادەیی، بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست بە خوێندن دەکەن لە رێگای پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی.