ئەمریكیەكان: پێنج رۆژی ترەمپ باشتر بووه‌ له‌ هه‌شت ساڵی ئۆباما

خواكوڕك
دوای دەست بەكار بوونی سەرۆكی نوێی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ, لە سەر ئاستی ناوخۆی ئەمریكاو جیهان كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا, هاوڵاتیانی ئەمریكا پێیان وایە 5 رۆژی سەرۆكایەتی ترەمپ لە 8 ساڵی سەرۆكایەتی ئۆباما باشتر بوو, چونكە لایه‌نگرانی ترامپ له‌و بڕوایه‌دان، بڕیاره‌كانی ترامپ به‌و په‌له‌ییه‌ ئاماژه‌ی روونن بۆ هێز و ئازایی ترامپ و ره‌نگه‌ سه‌ربكێشن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێكی زۆرتر له‌ ده‌وری.

ئه‌نیت كوتریل، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكیه‌ و بۆ رۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز) له‌ ویلایه‌تی ئوهایۆوه‌ رایگه‌یاندووه‌، “به‌رزترین پله‌ ده‌ده‌مه‌ بڕیاره‌كانی ترەمپ، به‌ راستی ئه‌وه‌ی وتوویه‌تی وا جێبه‌جێی ده‌كات”.
رۆژنامه‌كه‌ نزیكه‌ی 20 چاوپێكه‌وتنی له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌نجامداوه‌ و چاوپێكه‌وتنه‌كان دابه‌شكراوون به‌سه‌ر ویلایه‌ته‌ جیاجیاكانی ئه‌مریكا و ده‌ركه‌وتووه‌، ترەمپ بێ لایه‌نگر نییه‌ و هه‌وادارێكی زۆری له‌ ده‌وری خۆی كۆكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ ویلایه‌تی میشیگان، جوشوا وید ده‌ڵێت: “بێگومان له‌و بڕوایه‌دام، كه‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می له‌ حوكمدا ترەمپ ده‌ریخست، كه‌ كه‌سێكه‌ توانای بڕیاردان و جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌ گه‌لی ئه‌مریكای دابوو”.

دوگ كوبیریدیر، كرێكاره‌ له‌ رێگه‌ی ئوهایۆ و ئه‌و ده‌ڵێت: “ترامپ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی 5 رۆژی حوكمڕانیدا زۆر شتی گه‌وره‌ی كرد، كه‌ باراك ئۆباما به‌ هه‌شت ساڵ نه‌یتوانیبوو ئه‌نجامیان بدات”.

توم حرب، به‌ڕێوبه‌ری هاوپه‌یمانێتی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ستایشی بڕیاره‌كانی ترەمپ ده‌كات و ده‌ڵێت: “بڕیاری رێگرتن له‌ هاووڵاتیانی حه‌وت وڵات له‌ ناویشیاندا وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڕیارێكی ته‌ندرووسته‌ چونكه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ ناوچه‌ی وایان تێدایه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌ و بوونه‌ته‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان”.

هه‌روه‌ها گوتی: “ئێمه‌ وه‌ك هاووڵاتیانی ئه‌مریكا، داوا له‌ سه‌رۆكه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی سوێندی خواردووه‌، هه‌موو شتێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشمان بپارێزێت”.
گوتیشی: ” گه‌وره‌كردنێكی له‌ راده‌به‌ده‌ری كێشه‌كان له‌ لایه‌ن میدیاوه‌ هه‌یه‌ و میدیا به‌ مه‌به‌ست ئه‌و كاره‌ ده‌كات، له‌ كاتێكدا پێشتر ئۆباما ماوه‌ی شه‌ش مانگ هاتنی عێراقییه‌كان و جیمی كارته‌ری سه‌رۆكی پێشتووتری ئه‌مریكا له‌ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو هاتنی ئێرانییه‌كانی قه‌ده‌غه‌ كرد، به‌ڵام راگه‌یاندن له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچی نه‌وت”.
روونیشیكرده‌وه‌، “به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور سه‌رۆك بۆی هه‌یه‌ هه‌ر چه‌شنه‌ رێوشوێنێكی ئه‌منی بگرێته‌ به‌ر بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا”.
سه‌رچاوه‌: سكای نیوز.

Back to top button