ئاراس جه‌نگی به رەزامەندی بەرهەم ساڵح هوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌یی له تاران ده‌كرێت
ئاراس جەنگی گەورە خیانه‌تكار، یه‌كێك له كاره‌كته‌ره‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كه ئێستا پله‌ی راویژكاری باڵای له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌لای به‌رهه‌م ساڵح پێدراوه، لەتارانی پایته‌ختی ئێران هوتێلێكی پێنج ئەستێرەیی بەهاوكاری بەرهەم ساڵح دەكڕێت.
بەگوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە ده‌ستی كه‌وتووه، لە مانگی رابردوودا ئاراس جەنگی گەورە راوێژكاری بەرهەم ساڵح سەردانی تارانی كردوەو هوتێلێكی پێنج ئەستێرەیی لە ئامۆزایەكی (مەنوچەهر موتەكی) وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران بە پارەیەكی خەیاڵی دەكڕێت.
زانیارییەكانی زیاتر ئاماژە بەوە دەدەن، پارەی كڕینی ئەو هوتێلە به رەزامەندی بەرهەم ساڵح لە میزانیەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایكێشاوە و هوتێله‌كه‌ی كڕیووه.