زانكۆ لاین كارا كرا
ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یهكهمی 2020، ماڵپەڕی زانکۆلاین کاراکرا و خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن لەو رێگەیەوە فۆڕمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە.
کلیک بکە بۆ سەردانکردنی ماڵپەڕی زانکۆلاین
بەپێی راگەیهندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، زانکۆلاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ خوێندكاران بەردەست دەبێت. خوێندكاران دهبێت بە بەكارهێنانی هەمان ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له خوێندنگەکانیان وهریانگرتووەتهوه، فۆڕمی وهرگرتن پڕبكهنهوه.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2021، پلانی وەرگرتنی خوێنکاران بە هەر سێ سیستەمی خوێندنی گشتی، پارالێڵ، ئێواران، لە زانکۆ حکومییەکان بریتییە لە 54 هەزار و 537 کورسی، کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی وەرگرتن لە هەرێمی کوردستان پلانی وەرگرتن بگاتە ئەو ژمارەیە.