د بەشیر حەداد : رێككەوتن لەسەر دۆخی شەنگال رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سه‌رجه‌م ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان
به‌شیر حه‌داد ،جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه‌ی كه دوێنێ هه‌ینی له نێوان حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شارۆچكه‌ی شنگال له پارێزگای نه‌ینه‌وا كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاندووه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه دوێنێ هه‌ینی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شارۆچكه‌ی شنگال كراوه ده‌بێته مایه‌ی خێراكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه گرنگه دۆسیه‌كانی ئه‌منی، كارگێڕی و خزمه‌تگوزای له شارۆچكه‌ی شنكال به هاوبه‌شی له نێوان حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێوه‌برێن بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت ژێرخانی ئه‌و شارۆچكه‌یه كه به‌هۆی شه‌ڕه‌كانی دژبه داعش وێرانبووه، بنیات بنرێته‌وه.
به‌شیر حه‌داد له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ستایشی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له عێراق كردووه كه پاڵپشت و پشتوانی له‌و رێككه‌وتنه‌ی كردووه كه ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی كراوه و گوتی:ئه‌م رێككه‌وتنه رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سه‌رجه‌م ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق.