حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستییەکانی ئەمساڵی قوتابخانەکانی شنگالی دابین کردووە

 

هەموو ئەو پێداوستیانەی کە وەزارەتی تەندروستی بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەستنیشانی کردووە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵی خوێندنی قوتابخانەانی شنگال دابین کردووە .

لەمبارەوە شەهاب ئەحمەد بەرپرسی كارگێڕیی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شنگال ئاشکرای دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان ویڕای دابین کردنی تەواوی پێداویستییەکانی خۆپارێزی بۆ قوتابخانەکانی شنگال بە شێوەیی ساڵانی پێشوو پەرتووکیشی بۆ دابین کردوون و بەڵینی هەموو هاوکارییەکانی بواری پەروەردەش دراوە .

شەهاب ئەحمەد باس لە کرانەوەی 25 قوتابخانەی کوردی دەکات لە ناوچەی شنگال کە پێشتر 18 قوتابخانە بوون  و لە ئیستادا نزیک بە 10 هەزار قوتابی لە بەشی خوێندی زمانی کوردی لە شنگال دەخوینن

Back to top button