ئەدیبی ناسراوی کورد ، ع ع شەونم ، کۆچی داوایی کرد
ئەمڕۆ شەممە 10/10/2020 نووسەرو ئەدیب و شاعیری ( جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە ) عەلی عەبدوڵلا ناسراوبە ( ع. ع . شەونم لە سلێمانی لە تەمەنی 95 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .
شەونم لە دایک بووی 1929بوو لە شاری هەڵەبجە ، بۆیەش بڕیار دراوە تەرمەکەی ببرێتەوە بۆ هەڵەبجە و لە گۆڕستانی گوڵان بە خاک بسپێردرێت .
ع . ع. شەونم جیا لەوە وەک شاعێرێکی نەتەوەیی خاوەندی چەندین شێعری بەناو بانگە لەم بوارەدا ، مێژوو نووس ، ئاواز دانە ر و شێوەکار و خۆشنووس بوو ، شارەزایی لە زمانەکانی عەرەبی ، فارسیشدا هەبوو .
وەک خۆی زۆر جار باسی کردووە سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی نەبووە ، بەڵام هەر حزبێک هانی کوردایەتی دابێت پاڵپشتی کردووە