دوو وەزیرە تازەكەی عێراق كێن؟
خواكوڕك
دوای بە چۆلی مانەوەی پۆستی وەزیرانی بەرگریو ناوخۆ بۆ زیاتر لە چەندین مانگ ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق 4 كاندیدی پیشكەش بە پەرلەمان كردبۆ پۆستی وەزیری هەریەكە لە ( بەرگریو ناوخۆ و پیشەسازی و بازرگانی) كە وەزیرانی بەرگریی و ناوخۆی پەسندكرد و، كاندیدانی وەزارەتەكانی بازرگانی و پیشەسازیشی رەتكردەوە.
قاسم محەممەد جەلال حوسێن ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق:
– 3-3-1964 لە كوت لەدایكبووە.
– خێزاندارە.
– 1983-1984 زانكۆی بەغدا- كۆلیژی ئاداب- بەشی زمانی ئیسپانی وەرگیراوە.
– 17/4/2003 لە كازمییە لەلایەن ئەمریكییەكانەوە دەستگیركرا.
13/7/2003 لە سەربازگەی بۆكا لە بەسرە ئازادكرا.
– 17/1/2007 جارێكی دیكە دەستگیركرا، بۆ ماوەی 23 مانگ زیندانی كرا.
– 2004 بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای واست دەستنیشانكرا.
– سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای واست بوو.
– لە هەڵبژاردنی 2010 بووە پەرلەمانتار
– لە خولی ئێستای پەرلەمان، پەرلەمانتار بووە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و رێكخراوی بەدر.
دوو خولی پەرلەمانە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییە.
خوێندن:
– بەكالۆریوس لە زانستی سەربازی
– بەكالۆریۆس لە بازرگانی لە زانكۆی متەهری
– بە كالۆریۆس لە زانستە ئیسلامی لە كۆلیژی ئیمام كازم
– ئێستا قوتابی یاسایە لە قۆناخی چوارەمی كۆلیژی ئیمام كازم
– سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر بوو لە خولی ئێستا و پێشوو
لیوا عیرفان مەحموود عەبدولغەفوور عەبدوڵڵا ئەل-حیالی، وەزیری بەرگریی عێراق:
– لەدایكبووی 1956ـی پارێزگای ئەنبارە
– خێزاندارە و حەوت منداڵی هەیە
– لە ساڵی 1980 كۆلیژی سەربازی تەواوكردووە
– لە ساڵی 1983 بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵ لە كۆلیژی سەربازی كاری كردووە.
– چەندین پۆستی سەربازی هەبووە
– لە ساڵی 2007ـەوە لە دەزگای دژە تیرۆری عێراق كاریكردووە، تاوەكو ئێستا بەردەوام بوو
– لە ساڵی 2014 پلەكەی بووەتە لیوا