داهاتووی پەکەکە و حەشدی شەعبی دوای رێکەوتنی بەغدا و هەولێر چی بەسەر دێت

 

لە دوای رێکەوتنی بەغدا و هەولێر سەبارەت بە ئیدارەدانی شنگال کە بە چاوەدێری ئەمریکا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ، پرسیار دێتە ئاراوە ، حەشدی شەعبی و تایبەت پەکەکە داهاتوویان لەو ناوچانە بەرەو کام قۆناغ دەڕوات .

لە مبارەوە مەحما خەلیل، قامیقامی شنگال ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا ئاماژە بەوە دەکات رێکەوتنی بەغدا و هەرێم بۆ ئیدارەدانی شنگال لە ژێر چاوەدێری ئەمریکا ، هیزەکانی پەکەکە و شنگال ناچار دەکات پابەندی ئەو بڕیارە بن

مەحما خەلیل ناچاری پاشەکشێی هێزەکانی پەکەکە و حەشد بۆ ئەوە دەگێرێتەوە کە گرەوی جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە شنگال لە سەر چۆڵ کردنی شوێنەکانی ئەو هیزانەیە .

 

Back to top button