بەرێوەبەری سووتەمەنی هەولێر لە بارەی دابەشکردنی نەوت روونکردنەوە دەدات
بە دوو قۆناغ نەوت لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان و لە مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت .
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت لە دوای بڕیار ، حکومەتی عێراق بە دوو قۆناغ نەوتی سپی هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات ، ئەو بڕە نەوتەی بەغدا هەناردەی دەکات 50 ملیۆن لیتر دەبێت بەڵام هەرێمی کوردستان پێویستی بە 250 ملیۆن لیتر نەوت هەیە و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاری داوە بڕی پێویست بە گشتی دابین بکات و لە مانگی داهاتووش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت .
هاوکات کاکە شین ئاماژە دەکات بە لەبەر چاوگرتنی بزووتنی سەرما لە ناوچە شاخاویەکانەوە دابەشکردنی نەت دەست پێدەکات .