سونەكانی عێراق: ئێران لە رێگای حەشدی شەعبی دەیەوێت ناوچە سونەنیشینەكانی نزیك سنوری وڵاتەكەی ئاوەدان نەكرێنەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی بەناوی رەشی دژ بە داعش دەستی بەسەر چەند ناوچەیەكی سونە نشینی عێراق داگرت, بنكەو بارەگاكانی كردەوە سەرۆكی عەشیرەتێكی عەرەبی سونە دەلێت:”حەشدی شەعبی رێگرە لەبەردەم ئاوەدانكردنەوەی ژمارەیەك ناوچەی عەرەب نیشنی سونەی پارێزگای دیالەی نزیك لە سنوری وڵاتی ئێران.
یەعقوب لهێبی بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا كە هاوكات سەرۆك عەشیرەتێكی عەرەبی سونەیە، راگەیاندووە” ئێران دەیەوێت ناوچەكانی نزیك سنوری وڵاتەكەی لە دیوی عێراقەوە بە درێژایی 40 كیلۆمەتر چۆڵ بێت، بەڵام عێراقیەكان دەیانەوێت تەنها 5 كیلۆمەتر چۆڵ بێت.”
ئەو بەر پرسە گوتیشی:”هەرچەندە پارێزگای دیالە لە داعش پاككراوەتەوە ، بەڵام تائێستاش بەشێكی زۆر لەدانیشتوانی ئەو پارێزگایە كە ئاوارەبوون لەپارێزگاكانی كەركوك و سەڵاحەدین ماونەتەوە.
لایخۆشیەوە حەسەن محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین ، جەختیكردەوە پلانێك لەدژی ناوچە دابڕاوەكان داڕێژراوە بەوەی ڕێگە نەدرێت ناوچە سونیەكانی نزیك سنوری ئێران ئاوەدان بكرێنەوە, هەروەها جگە لەناوچەی عوزێمی پارێزگای دیالە، زۆربەی گوندەكانی ئەو پارێزگایە تائێستا دانیشتوانەكانیان نەگەڕاونەتەوە.”