رۆژنامەنووسێک بۆ قوباد تالەبانی، مامی بچووک تکایە خۆت لەوە بچوکتر مەکەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ قوباد تالەبانی لە وەڵامی چەند میدیایەک رایگەیاند کە پەیوەندی برایانەی لەگەڵ لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی هەیە رۆژنامەنووسێکیش رایدەگەیێنێت تکایە کاک قوباد چیتر خۆت بچوک مەکەوە.

 

رێبین جەلال رۆژنامەنووس لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەنوسێت مامی بچوک تکایە خۆت بچوک مەکەوە ئەو پۆستانە بچوککردنەوەی خۆتە بۆ ئاستی لاهور.

ئەو رۆژنامەنووسە دەشلێت هەموو لایەنە سیاسیەکان ئومێدی ئەوەیان هەبوو کە کاک قوباد شوێنگرەوەی مام جەلال بێت و نازناوی مامی بچوکیان پێدا کەچی ئەو خۆی لەوە بچوک دەکاتەوە کە بێتە ریزی لاهور جەنگی.

هەروەها دەشلێت: ئەگەر ئەم پۆستە بۆ رازی کردنی دڵی لاهور بێت بەڵام دڵی هەزاران لایەنگر و ئەندامی یەکێتی شکاندووە کە ئومێدی بون بە مام جەلالیان لە کاک قوباد دەکرد.

Back to top button