لە هەولێر دووکەس بە تۆمەتی ساختەکردنی دۆلار دەستگیر کران
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند کەسێک بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر کرا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردهوه هێزەکانیان دوو کەسیان بەتۆمەتی ساختەکردنی سێ هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی دەستگیرکرد.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە تێیداهاتووە ، بەشی پۆلیسی ڕێککاری، دوو كەسیان بە ناوەکانی (م.ی.ع) و (ح.ی.ع) دەستگیر کرد، کە بڕی (3500) دۆلاری ئەمەریکییان ساختە کردبوو و دەیانویست لە بازاڕ بە شێوەی (50 دۆلاری) ساغی بکەنەوە.
ئاماژه بهوهشكراوه تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیاندا و بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.