وەزارەتی دەرەوەی مسر پێشوازی له‌ رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

دوای ئەوەی هەولێر و بەغدا لە بارەی ئاسای کردنەوەی دۆخی شنگال ریکەووتن وەزارەتی دەرەوەی مسر لە راگەیێندراوێک پێشوازی لە رێککەوتنەکە دەکەن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر لە بەیان نامەیەک دا پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی عێراق كرده‌وه‌، كه‌ له‌پێناو نه‌هێشتنی توندڕه‌وی و تیرۆر و بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و جێبه‌جێكردنی داواكاری گه‌لی عێراق بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتر ده‌نرێن.

Back to top button