لە شنگال کێشە کەوتە نێوان حکومەتی عێراق و چەکدارنی پەکەکە، مووچەو هاوکاریە ماددیەکانی پەکەکە راگیراوە

دوای ئەوەی پێشمەرگە شنگال و دەورووبەری لە تیرۆریستانی داعش پاککردەوە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە پەکەکە لە نێو شنگال و دەورووبەری بنکەو بارەگایان کردەوو، تەنانەت لەلایەن عێراق و حەشدی شەعبی پاڵپشتی ماددی دەکران، پەرلەمانتارێکی پێشوی عێراقیشرایدەگەیێنێت ئێستا عێراق سەرچاوەی دارایی پەکەکەی لە شنگال بڕیوە.

ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا رایگەیاند،  لە ساڵی 2016ەوە، گروپی جیاوازی وەک حەشدیشەعبی و پەکەکە هاتنە ناو شنگال ئەمەش دۆخەکەی خراپتر کرد، وە راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی عێراق مووچە بۆ چەکدارانی پەکەکەدابینکرابوو بەڵام ئێستا مووچەکانیان راگیراوە و هاوکاری ماددی ناکرێن.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق راشیگەیاندووە کە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا گرنگی زۆری هەیە و رێککەوتنەکەش ، پشتیوانیینێودەوڵەتی هەیە چونکە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئاوارەکان و دووبارە بونیادنانەوەی شنگال. هەروەها لەوەش تێدەگەن کە ناوچەجوگرافیایەکی گرنگی هەیە.

هەروەها دووپاتیشکردەوە، رێککەوتنەکە سەرەتایەکە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140.

Back to top button