عوسمان ئۆجەلان پەکەکە دەیەوێت شەڕی براکوژی هەلبگرسێنێ

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاشکرای کرد کە غازی سالح بەڕێوەبەری ئاسایشی گومرگی سەر زێڕ لە لایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کرا، سەرکردەیەکی پێشووی پەکەکە رایگەیاند کە پەکەکە دەیەوێت شەری ناوخۆ هەلبگیرسێنێت.

 

عوسمان ئۆجەلان سەرکردەی پێشووی پەکەکەو برای عەبدولا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانی کراوی پەکەکە رایگەیاندووە کە پێیوایە شەهیدكردنی بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕێ لە سنووری ئامێدی لە لایەن پەكەكەوە هەوڵدانە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ.

عوسمان ئۆجەلان راشیگەیاند کە  دەركەوت كە پەكەكە چۆتە قۆناغێكەوە دەیەوێت شەڕ دژی هەرێمی كوردستان بكات و ئەم هەوڵەشی بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی براكوژییە.

جەختیشی كردەوە كە وێڕای سەرزەنشتكردنی شەهیدكردنی بەڕێوەبەرەكەی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕێ، پێیوایە كە ئەم هەنگاوە لە لایەن پەكەكەوە زیان بە خودی حزبەكە دەگەیەنێت، بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی ناوەندە دیپلۆماتییەكان و كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئەم ڕەفتارانە دەبینن و ”دەزانن ئەگەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەیەك شەهید بكەن، سبەی شتی دیكەش دەكەن“.

 

Back to top button