سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی ٣٢٠ ملیاری بۆ هەرێم واژۆکرد
لەگەڵ ئەوەی هەولێر وبەغدا رێککەوتبوون لەسەر ناردنی ٣٢٠ ملیار دینار بەشێوەی مانگانە تا ساڵی نوێ بەڵام بەغدا بەبیانووی نەبونی پارەی بەردەست ناردنی ئەو پارەیەی بۆ هەرێم دواخست، بەڵام کەمێک لەمەو بەر واژۆ لەسەر ناردنی ٣٢٠ ملیارەكە كراو بەڵێن دراوە مانگانە لەمەودوا لەكاتی خۆی بنێردرێت.
دەزگای میدیای خواکوڕک چەند زانیاریەکی بەدەست گەیشتووە کە هۆکاری نەناردنی مووچەی هەرێم ئاشکرا دەکات و بە پێی زانیاریەکان بەغدا لە ماوەی رابردوو دووچاری قەیرانی دارایی ببو بۆیە پارەی هەرێمی نەناردوە تەنانەت نەیتوانی بۆ ماوەی ٤٣ رۆژ مووچەی فەرمانبەرانی بنێرێت بەڵام لە ئێستادا لەگەل پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی مووچەی هەرێمیش دەنێرێت ئەمشەو مستەفا کازمی واژۆی کردووە .
سەرچاوەی زانیاریەکان راشیگەیاند کە هۆکاری قەیرانی عێراق بەهۆی دەست بەسەر داگرتنی پارەی نەوتی فرۆشراوی عێراق بووە لە بانکی TBIچونە ئەمریکا پێی وابووە پارەکە لە بەرژەوەندی ئێران بۆ حەشدی شەعبی خەرج دەکرێت. بەڵام دوای بەلێنی کازمی بە پێداچونەوە بەو بودجەیەی بۆ حەشد خەرج دەکرێت و مەرجی جێبەجێ کردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا ئەمریکا پارەکەی ناردۆتەوە و مستەفا كازمی ئیمزانی لەسەر ناردنی ٣٢٠ ملیار دینار كرد بۆ ھەرێم بۆ ھەموو مانگێك بێ دواكەوتن.