له‌م كاته‌دا مۆز مه‌خۆ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مۆز یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ڤیتامینه بۆ له‌ش به‌ڵام پسپۆڕانی خۆراك هۆشداری ده‌ده‌ن ئه‌م میوه‌یه له‌جیاتی ژه‌می به‌یانیان بخورێت.
داریل جۆفری پسپۆڕی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی له‌بواری خۆراك ده‌ڵێت” ڕاسته مۆز یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه باشترین خۆراك بێت له‌جیاتی ژه‌می به‌یانیان بۆ ده‌ستپێكی ڕۆژێكی نوێ چونكه ڕێژه‌ی %25 ی ئه‌م میوه‌یه پێكهاته‌كه‌ی شه‌كره”
ئه‌م پسپۆڕه باس له‌وه‌ش ده‌كات خواردنی مۆز له به‌یانیان ڕاسته ووزه‌یه‌كی خێرات پێ ده‌به‌خشێت به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ڕاسته‌وخۆ هه‌ست به برسێتی و گێژی ده‌كه‌یت.
خواردنی ژه‌می ته‌واوی به‌یانیان له‌گه‌ڵ یه‌ك مۆز هیچ زیانی نییه و ئه‌گه‌ر له ناوه‌ڕاستی ڕۆژدا بخورێت ئه‌وه باشتر وایه ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌گه‌ڵ بخورێت كه چه‌وری ته‌ندروست یان به‌هاراتیان تیادایه چونكه له‌ناو مۆزدا مادده‌ی ترش هه‌یه و بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و پۆتاسیۆم و ڕیشاڵه‌ی له‌ناویدا هه‌یه پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره خۆراكانه‌دا بخورێت.